۰یاخوا بەخێربێ بچکۆلەی باوە جوانترین دیاریت خواتۆی پێمداوە 😙 هەرکەدەتبینم دێتەگروگاڵ بویبەڕوناکی چرای ژوریماڵ 😐 ئازاری گیانت بالەمن کەوێ لەچاوم زیاتر من تۆم خۆشەوێ 😎 زۆرم خۆشەوێی چاوگەشەی ڕوخۆش بەگڕوگاڵت ئەمهێنیتە جۆش 😊 ڕۆڵەی شیرینم تۆی تاکە هیوام لەباوەشمابی قەت ناڵێم تەنیام 😄 ناهێڵم هیچکات خەم میوانتبێ 😟 ڕوحم هەزارجار بەقوربانتبێ 😊 دەبمە قورنانی زۆزو ڕازی تۆ ڕوحم ڕادەخەم بۆپێشوازی تۆ 😌 چاوەڕێتەکەم بێیتەگفتوگۆ پێمبڵێی بابە بەبێمن مەڕۆ 😊 هەناسەکەی من چۆن بێتۆ دەڕۆم دەستی من نەگری شکاوە ئەژنۆم 😊 شاخودەشتو کێو ئەدەم بەکۆڵا لەپێناوی تۆ لام مشتێ خۆڵا 😄 چاوەڕێ ئەکەم تاکو پێبگەی لەدڵوناخو هەستم تێبگەی 😄 کەتۆیش گەورەبوی وەك ئێستام وابە بێوەفانەبی برانبەربابە 😊 هەتا تێبگەی چەن لەخەمیتۆم کەمنیش پیربوم ببەگۆچانبۆم 😟 چۆندەستی تۆمگرد تۆیش دەستم بگری فرمێسکی پیریم لەچاوبسری 😟 ئاوات ئەخوازم شادی بێ ژینت هیچ کات نەیبینم ئێشو برینت😊 دوعات بۆکەم لەلای پەروەرگار تۆبپارێزێ دوربی لەئازار