لەم شەوانەدا خەوم بینی لەخەوما بەنیازبوین گەشتی عەمرە ئەنجام بدەین بە پاسی فڕۆکەخانە بەڕێ کەوتین بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی لەناو پاسەکە چاومان بە خێزانێکی هیندی کەوت کە ئەوانیش بەنیازی گەشتی عەمرە هاتبوونە شارەکەی ئێمە تا لەڕێگای فڕۆکەخانەی ئێمەوە گەشت بکەن و یەکمان ناسی و بوون بە هاوڕێی گەشتەکەی ئێمە نازانم بۆ ڕاستەوخۆ لە وڵاتی خۆیانەوە گەشتیان نەکردبوو ئەوان وا بزانم بە ترانزێت هات بوون یان بە ناچاری بە هۆی کێشەی سیاسی و شەڕی درۆنەوە ئاسمانی فڕۆکەوانی ئێمە نا ئارام بوو بۆیە لە بەر سەلامەتی گیانی ئێمە و ئەوان ماوەیەك گەشتی ئاسمانی وڵاتەکمان ڕاگیرا تا ئەوکاتەی بارودۆخەکە ئارام بێتەوە لەناو پاسەکە بە یەکەوە ماینەوە لەگەڵ ئەوەشدا کچێکی جوانیان هەبوو کەهەموو کات بە ڕوو یەکی خۆشەوە پێ ئەکەنی بە ڕووما و سەیری ئەکردم کەوتینە یەکتر ناسین و خەریك بوو ببین بە خۆشەویستی یەکتر جارجار بەژێر چاو لە ڕێگەی دڵمانەوە هەستی خۆمان بۆ یەکتری دەر دەبڕی هەندێك جار بەجۆرێك بەمنی ئەوت تۆ منت خۆش ئەوێ و منت بە دڵە و زوو زوو دوبارەی ئەکردەوە بەجۆرێکیش قسەی ئەکرد وەك بڵێی خێزانەکانمان گوێیان لە قسەکانی ئەو نیە کە بە منی ئەڵێت تەنها من گوێم لێ بوو منیش هەرچۆنێك بوو ئەمویست هەستی خۆمی بۆ دەر بڕمو پێی بڵێم منیش ئەوم خۆش ئەوێت و ئەوم بەدڵە بەڵام لەبەر ماڵەوەمان شەرمم ئەکردوو نەم ئەتوانی هیچ بڵێم لەگەڵ ئەوەشا نەم ئەویست لە بڕیاردانا پەلە بکەم پێش ئەوەی یەکتری بە باشی بناسین هەر بۆیە بیرم ئەکردەوە کەلە ڕابردووا چۆن کەسێکی تر دڵی شاکاندووم و درۆی لەگەڵ کردووم بەئاسانی نەم ئەتوانی بڕوا بە هیچ کەسێکی تر بکەم ، هەر بۆیە ماوەیەك وەستام تاڕاستیەکەم بۆ دەرکەوت کە ئەویش درۆم لەگەڵا ئەکات بۆم دەرکەوت کەپێشتر خۆشەویستی هاوڕێیەکی ترم بووە هەروەك بڵێی ئەم خەوە خێری تێدایە بۆ من کە خوای گەورە بیەوێ لە خیانەت و درۆی هەندێك هاوڕێ و کەس بەناوی خۆشەویتستەوە ئاگادارم بکاتەوە و پێم بڵێ بە ئاسانی متمانە بە کەس نەکەم و دڵی خۆم لە خۆڕا بۆ کەس نە شکێنم و و خەم بۆ کەس نەخۆم کە بەجێم دێڵێ نهێنی ئەم پەیوەندیە درۆیەشم لەڕێگەی هەستەکانمەوە زانی کە ببو بە کامێرەیەکی چاودێری بەسەریانەوە کە بەبێ ئەوەی ئەوان بزانن و هەستی پێ بکەن من ئاگاداری هەمووشتێکم و بە درۆ و خیانەتەکانی ئەوانم زانیوە هاوڕێیەکی کەم هەبوو قسەی لەگەڵ ئەو هاوڕێیەما ئەکرد کە پێشتر لەگەڵ ئەو کچە هندییەیا پەیوەندی خۆشەویستیان هەبوو ئەیوت باشە تۆ نازانیت ئەو کچە ئێستا کەوتوتە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دیلانا ئەویش ئەیوت جاخۆ من بەڕاستی ئەو کچەم خۆش ناوێت تەنها پێی ڕا ئەبوێرم و گاڵتەی پێ ئەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ کات بەسەر بردن ئەمەوێت ، منیش پێش ئەوەی ئەمشتانە بزانم لەبەر خۆمەوە ئەمووت باشا ئێمە خەریکی چین لەگەڵ ئەم کچەیا خۆشم نازانم چی ئەکەین و سەرمان لێ تێك چووە ئێمە بۆ عەمرە و ماڵی خوا ئەڕۆین یان بۆ دڵداری کردن ، دوای بیرم کردەوە مادەم ئەم کچە هندیەو ڕێی کەوت ووە تە وڵاتی ئێمە و لەیەکاتا کەو تووەتە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەموومان و من بە هەموو ڕوداوەکان ئەزانم بەبێ ئەوەی ئەوان ئاگاداربن و هەستی پێ بکەن ئەوە فلیمی هیندیەو من دەر هێنەرەکەم و چیرۆك و سیناریۆکە من نووسیومە و هەموومان ڕۆڵێکی جوانی تێدا ئەبینین وەك ئەوەی ئەم ڕووداوانە ئەکرێت لەژیانی زۆر کەسمانا ڕوویدا بێت و پێویستە من بیکەم بە فلیمێکی سینەمایی تا هەموومان وانەی لێ وەرگرین و دووبارەیان نەکەینەوە..!! 😜😂🤣 #PrincessShaima🌺👑 #SH❤️ #foreveryone💬❤️ #🌻👒 #fipシ #LoveStory💌🕊️ #4KUHD#🐞 #About #Song:Dilbar#🪽 #Artist:neha kakkar #Released:2018#Album:Movie: Sathyameva Jayathe #Genre:Dance-pop&Indian Music #SoundCloud💛🐣🌹