گەورەم سەرۆکم سەرکردەم تۆ چی دەزانی یانی چی
هەزار پرسیار دەخوا سەرم تۆ دەزانی یانی چــــــــی
من بۆدەستکەوتنی نانێک هەزار بەت
بەختیم کێشاوە تۆدەزانی یانی چــی
تۆ لەکۆشکی شاهانەدای ساردی و گەرمی
ناوکەلاوە تۆدەزانی یانی چـــــــی
باپیر شەهید باوک ئەنفال تۆدەزانی
ژینی هەتیوی یانی چــــــــــــــــی
من کەکوری باوکی خۆمم باوک نەدیوی
دەزانی یانی چـــی
تۆ کەسەرخان و ژێرخانی ئەم خاکەت
بۆخۆت بردوە تۆدەزانی یانی چــــی
تۆ ژیانی میلەتەکەت هەروەک و قیر رەش
کردوە تۆدەزانی یانی چـــــــی
تۆ حیسابت بێ حیسابەو میلەتەکەک
بێ پارەو بێ حەل تۆدەزانی یانی چی
باوکی هەژاری شەرمەزار بەرامبەر
بەماڵ و منداڵ تۆدەزانی یانی چی
تۆ کەمالی دونیا دڵ و چاو هەستی
بەستوی تۆ دەزانی یانی چی
لەکوردی بەت بەختی بێ بەخت تۆ کەلەگوی
گادا نوستوی دەزانی چی دەزانی یانی چی
دەربـــاز جــــەمـــال