Harem Salah - Chon Dilt Hat
©️ copyrighted by VIN
چۆن دڵت هات
هەرچیم هەبوو بەخشیم بەتۆ
ئەو ئیشقەی تۆ بوو بە درۆ
نەمدەزانی ڕۆژێ دادێ
لە من دووربی نەژیم بێ تۆ
چۆن دڵت هات
وا بە ئاسانی جێمبهێڵی
چۆن دڵت هات
لەبیرم کەی چۆن ئەتوانی
هەرچی خەمە بێ بەزەیی بۆمن دێنی
چۆن دڵت هات
ئەوەی ڕۆژگار پێی کردم
ئەوەی زانیم لە ئیشق دا
سۆزو وەفا و ڕاستی و بەڵێن
هەرهەموویانم بە تۆدا
ئەوەی ڕۆژگار فێری کردم
ئەوەی زانیم لە ئیشقدا
سۆزو وەفا و ڕاستی و بەڵێن
هەرهەموویانم بە تۆدا
چۆن دڵت هات
وا بەئاسانی بەجێم بێڵی
چۆن دڵت هات
لەبیرم کەی چۆن ناتوانی
هەرچی خەمە لە بێوەفا بۆمی دێنی
چۆن دڵت هات