ده‌بێت هاوڵاتیان فشاری کۆمه‌ڵ بکه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که خاوه‌نی 31ی ئابه
هه‌موساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا شه‌رمه‌زاری خۆی ده‌ربڕێت به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی زیان لێکه‌وتوی شه‌ڕی ناوخۆ
ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی کورد له‌که‌سانێك پێك نه‌هاتبێت که خیانه‌تی نیشتمانی کردبێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵێکدا ده‌یان بۆنه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تی ده‌که‌نه موڵکی خۆیان
ده‌بێت 31ئاب به‌هاوشێوه‌ی بۆنه نیشتمانیه‌کان ڕه‌چاوبکرێت و یادی بۆ بکرێته‌وه .
له31ی ئابدا پارتی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی برا کوژی به‌ده‌ست هێنا له‌ماڵه‌کانیاندا ئاهه‌نگ گێڕان و خواردنه‌وه‌ی خۆشیبوو به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان به‌پاڵ بشتی هاوپه‌یمانی به‌عسی به‌شه شۆڕ‌شیان . پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌ڕی ناوخۆدا به‌ده‌یان منداڵی وه‌ك ئه‌م لاوه‌یان بێ باب و دایك کردووه ، هه‌رچه‌نده تائه‌مڕۆ له‌چاوه‌ڕوانی لێبوردن و باس له سه‌ره‌تای هه‌ڵه‌کان نه‌کراوه‌و به‌نیازن لێبوردن داوانه‌که‌ن له هاوڵاتیان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له برندارێکه‌وه زه‌ره‌ر مه‌ندبون تا ده‌گاته گوند‌و شار‌و شارۆچه‌که .. له‌م هێرشه‌ی پاری و به‌عس دا جگه له‌زیانی گیانی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م کارگه‌کانیان به تاڵان بد بۆ خۆیان وه پاشان به‌پاره‌ی گومرگی هاوڵاتیان و سامانی نیشتمانمان هاوکاری مادیی سه‌ربازه به‌عسه‌کانیان کرد .