کراسی چیتی لەمسەیە ئەو ژنە جیرانی مەیە
بۆ خۆی زۆر شۆخ و شەنگە بمرم قەد باریک دەڵێی نەیە
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار
website: https://chrikaykurd.com/
instagram: / chrikaykurd
facebook: / chrikaykurd
telegram: https://t.me/Chrikay_kurd
کراسی چیتی لەمسەیە ئەو ژنە جیرانی مەیە
بۆ خۆی زۆر شۆخ و شەنگە بمرم قەد باریک دەڵێی نەیە
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار
پشتێنی چیتی ئاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
نە عەیبە نە ئیرادە چیبکەم حاڵم لە بۆی بێحاڵە
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار
پشتێنی چیتی ڕەشە گەردنی وێنەی وەنەوشە
لە گولەی مێردت مەترسە ئەوجار بۆم وەرە حەوشە
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیانە بریندارم بریندار
هاتووم لە لای نەڵێنێ غەوس لە منت نەستێنێ
ئاوری لە من بەرداوە سوورە قورینگی گەرمێنێ
جەرگم هەمووی لەت لەتە هەتیو بۆیە خوێن دەدەڵێنێ
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ وەی بریندارم بریندار
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ
تەمەنا دەکەم لە خودا ڕەبی لە منی نەستێنێ
لێم زیز بووە چاوکەژاڵم زولف شۆڕ و گەردن بە خاڵم
کابرا بە حەیرانت بێ گیان بریندارم بریندار
نە عەیبە نە ئیرادە ڕووبەندت بۆ من لادە
بەو پەنجانەت بمشێلە بەو کۆڵوانەت پێم دادە