ئەحمەد هەیاس ئەگەر ونبووم | من باڵندەی کۆچەری نیم Ahmad hayas agar wn bum | mn balnday kochary nem

Опубликовано: 17 Сентябрь 2026
на канале: Hawkar Aso
18,176
170

ئەگەر ونبوم لە حاڵێکا وامەزانە بەجێتدێڵم
بە نێو کوچەی خەیاڵێکدا ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم
من باڵندەی کۆچەری نیم ئێرە بۆ من چاوگەی ژینە
ئاسمان تەنگە و بۆ باڵی من دنیای چاوت جێی فڕیینە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هەر لە تۆدا سورم ئەدەن دەمێک بادە و دەمێک فڕین
لە سنوری تۆ دەرناچین با ڕییەکی دووریش ببڕین
ئەگەر ونبوم لە حاڵێکا وامەزانە بەجێتدێڵم
بە نێو کوچەی خەیاڵێکدا ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
بستێ شوێنم لە دەروونتا بۆ جێبکەیت وەک هێلانە
هەتا دواین چرکەی تەمەن دەڵێم ئێرە نیشتمانە
ئەگەر ونبوم لە حاڵێکا وامەزانە بەجێتدێڵم
بە نێو کوچەی خەیاڵێکدا ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم