Text: Chia Madani
Melody & Arr: Ali Sherifzade
Guitars: Firouz Veysanlou
Mix & Mastering: Omid Rahro
Camera: Kurde Omer
Directing & Editing: Chia Madani
رێبوار
رێگەی دیدار سەخت و دوورە
ڕێبوارێکی پڕ لە خۆزگەم
من و ڕێگا هەردوو تەنیا
بەڵێن وایە بە تۆ بگەم
ئەم ڕێگەیە چەندە دوور بێ
باوی ڕێم خۆشتر دەبێ
تەم و مژ و تاسەی دووری
گڕی ژوان گەشتر دەبێ
من لە ڕێگەی چۆڵ ناترسێم
ئاخر لە گەڵ ئەوا (ڕێگە) هاوڕێێم
هیچ کەس وەکوو ئەو (ڕێگە) نامناسێ
رازی دڵی من دەناسێ
تەمەنێکە ئەمدوێنێ و
ئاواتەکان ئەلاوێنێ
هەر ئەبینێ کز و ماتم
شنەی خەیاڵت ئەنێرێ
*****
نەمدەزانی قەدەر وایە، دوارێگەم ئەوە
نەک هەر رۆژم بگرە شەویش، گشتی پڕ لە ئەوە
با هەمیشە لە رێ دابم، بەڵێنی خۆمی ئەدەمێ
چ لە ژینی بێ ئەو بکەم، رۆژێ دێ هەر بگەمێ
ڕێگەی دیدار سەخت و دوورە
رێبوارێکی پڕ لە خۆزگەم
من و رێگا هەردوو تەنیا
بەڵێن وایە بە ئەو بگەم
ئەم رێگەیە چەندە دوور بێ
باوی رێم خۆشتر دەبێ
تەم و مژ و تاسەی دووری
گڕی ژوان گەشتر دەبێ
بۆ لە رێگەی چۆڵ بترسێم؟
کە لە گەڵ ئەوا هاوڕێم
هیچ کەس وەکوو ئەو نامناسێ
رازی دڵی من بناسێ
سەردەمێکە ئەمدوێنێ و
ئاواتەکان ئەلاوێنێ
کە ئەبینێ کز و ماتم
چرپەی یادی ئەو ئەنێرێ
چیا مەدەنی