Chia Madani - Dide I چیا مەدەنی - دیدە

Опубликовано: 22 Июнь 2026
на канале: Chia Madani
12,603
715

Text, Melody & Arrangements: Chia Madani
Bass & Guitar: Shervin Mousa
Saxophone: Davud Erika
Mix & Mastering: Omid Rahro
-------------------------------------------------------------------------------------
Official site: http://www.chia.se
Facebook:   / madani.chia  
Instagram:   / chia_madani  

دیدە

کە ئەڕوانیتە چاووم
رایئەژێنی هەناوم
ئەڵێی دونیا هی منە
هەتا لە ژینا ماووم
ئەگەر رۆژێ نەتبینم
من وێڵ و سەرگەردانم
بە شوێن تۆیا ئەگەڕێن
گلێنەی دوو چاوانم

پڕ بەدڵ یادم کردووی
کەی تاسەی من ئەدوێنی
سوێی دیدارت رۆژ بە رۆژ
سەر ئەکا تا بیبینی
لە ئاست سێحری چاوانت
لەمێژە سەر سووڕماوە
ئەستێرەکان ئەیزانن
ئیتر شەوقیان نەماوە

کە ئەڕوانیتە چاووم…

ئیتر لە دوای نیگای تۆ
هەرچی دیتم بێڕەنگ بوو
رەش و سپی ئەنوێنێ
ئەم دوونیایەی بێدەنگ بوو
پڕ بە تاسەی دیدارت
دێم و دەچم رادەبڕم
دەڵێم بەڵکوو رێگە بێ
ئەمجار رازم دەربڕم

کە ئەڕوانیتە چاووم…

چیا مەدەنی